لە دەستپێکی ساڵی 2018-ەوە تا ئێستا، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، بەرامبەر سوپای تورک، 29 سەربازی تورک کوژراون.
سوپای تورک کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2017وە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە سنوورەکانی باشوری کوردستان، بەڵام هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلاکاندا تێکشکا.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوانەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی 10 چالاکیی گەریلاکاندا 29 سەربازی تورک کوژراون.
تێکشکانی سوپای تورک لە باکوری کوردستان لە کاتێکدایە، کە ئەردۆغان لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بەتایبەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشە لە گەلی کورد دەکات کە #عەفرین# داگیردەکات.
چاودێڕان دەڵێن، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەر شکستە بەردەوامەکانی سوپاکەیەتی لە بەرامبەر هێزی گەریلادا لە باکوری کوردستان.[1]
#17-01-2018#