ڕۆژنیوز – #جیهاد هەورامی#
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەڵەبجە# ئاماری ساڵی 2017ی ڕاگەیاند و تێیدا ڕێژەی لە دایکبوون خراوەتە ڕوو، کە هەزار 644 منداڵ لەدایکبوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماری ساڵی 2017ی تەندروستی لەبینای بەڕێوەبەرایەتیەکەی خستەڕوو.
هونەر جەعفەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، وتی:ساڵی ڕابردو 253 هەزار و 917 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەیان کردووە، کە 73 هەزار و 379 نەخۆش سەردانی ئیستیشارییەکان و 99 هەزار و 908 نەخۆش سەردانی مەڵبەندەکان و 56 هەزار و 747 نەخۆش سەردانی بنکەکانیان کردووە.
هونەر، وتیشی:هەزار و 847 نەشتەرگەری گەورە و بچووک و مامناوەند ئەنجام دراون و هەزار 644 منداڵیش لەدایک بوون، کە 827 منداڵ لە ڕەگەزی نێر و 817 منداڵیش لە ڕەگەزی مێ بوون، کە حەوت منداڵیان پێش بەمردوویی لەدایک بوون.
باسی لەوەش کرد: لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن دوانزە تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرگیراوەو بەبڕَی 705 هەزار غەرامە کراون و دە شوێنیش داخراون، کۆی داهاتەکەش بریتی بووە شەش ملیۆن و 394 هەزار دینار.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: ساڵی ڕابردوو بڕی 13 ملیار و 52 ملیۆن و 500 هەزار دینار خەرجی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بووە، لە بەشەکانی خەرجی خزمەتگوزاری کە 870 ملیۆن بووە و دوو ملیار و دوسەد ملیۆن دیناریش بۆ کڕینی کەلوپەل و شمەک خەرج کراوە، لەگەڵ 259 ملیۆن دینار بۆ چاککردنی ئامێر و باڵەخانە و 120 ملیۆن دیناریش بۆ خەرجی سەرمایەداری و 612 ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ هاندان خەرج کراوە، لەبەرامبەریشدا 360 ملیۆن دینار داهاتمان هەبووە.[1]
#17-01-2018#