پێشەکی زۆر سوپاسی هەمو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە بەشداری پرسەکەمان بون، یان بە پرسە نامە وپەیوەندی کردن سەرەخۆشیان لێ کردوین وهاوخممان بونە. وە زۆر داوای لێبوردنیش لەو میوانە بەڕێزانە دەکەم کە بەهۆی باش نەبونی تەندروستیمەوە نەمتوانیوە وەک پێویست لە پرسەکەبم وپێشوازیان لێ بکەم.
بەداخەوە زۆرێک لە میدیاکان دور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بە بێ بەدواداچون ڕوداوەکەیان بە شێوازی جۆراوجۆر و بە ناڕاست بڵاو کردۆتەوە.ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە60 بۆ 70 هەمەر وباجەری دژە تیرۆر هەڵیانکوتاوەتە سەر بیست پێشمەرگەی لیوای تایبەتی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کە برا وئامۆزا وخزمی منن.
دژە تیرۆری یەکێتی بۆ گواستنەوەی بەند کراوان نەچوبون، بەڵکو بۆ داگیر کردنی گرتوخانەکە بو بە تەواوی مەخزەن وکەلوپەلی ڕێستورانت وحانوتی کۆمپانیای خۆراکی گرتوخانەکەشەوە، کە هی برا وخزمەکانی منە، ئەگینا ئەو گرتوخانەیە 3000 بەند کراوی تێدا بوە و لە چەند مانگی ڕابردودا 2500 بەندکراو گوستراونەتەوە بەبێ چاودێری دژە تیرۆر وهیچ کەسیش ڕێگری لێ نەکردون.
برا وئامۆزاکانی من چەتە وڕێگر وچەکداری کۆمپانیا نین، هەروها بۆ ڕێگی لە گواستنەوەی بەندکراوەکان لەوێ نەبونە، ئەوان ئەفسەر وپێشمەرگەن لە لیوای تایبەتی کۆسرەت ڕەسوڵ، ڕێگری ئەوان لە دژە تیرۆر بۆ دو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەم بۆ پاراستنی کەلوپەلی کۆمپانیاکەیان، دوەم پێ دەچێت ململانێی ناوخۆیی یەکێتی تێکەڵ بەم کێشەیە کرابێت، چونکە ئەوان دەڵێن سەروی خۆمان ئاگادار بوە لە چونی ئێمە بۆ گرتوخانەکە.
بە نیسبەت منەوە دەربارەی ئەو گرتوخانەیە و ڕوداوەکە، من نزیکەی 5 مانگە دەستبەرداری پشک وکۆمپانیای خۆراک وگرتوخانەی فیدراڵی #چەمچەماڵ# بومە، لەبەرئەوەی برا وخزمەکانم گلەیی ئەوەیان لێم هەبو کە من زۆربەی پارەی ئەو ئیشە بە هەدەر ئەدەم وئەوان تەنها ماندوبونەکەیان بۆ دەمێنێتەوە، منێش وەکو سزادانێکی خۆم وقەرەبویەکی ئەوان دەست بەرداری ئیشەکە بوم.
بەنیسبەت ڕوداوەکەیش بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە منەوە نەبوە و من یەک کاتژمێر پێشتر ئاگادارکرام و داوام لە برا وخزمەکانم کرد کە ئەو شوێنە جێبهێڵن با کێشە دروست نەبێت، بەڵام بە قسەیان نەکردم و بە بیانوی ئەوەی ئەوان لە لایەنێکی ترن وسەروی خۆیان ئاگادارە کە لەوێن بۆیە ناتوانن بکشێنەوە.
بەڵام ئێستا کە ئامۆزایەکی خۆشەویستم و کوڕی شەهیدێکی سەرکردەمان شەهید کراوە بە هەمو شێوەیەک و لە هەمو کەس زیاتر پەیوەندیدارم بەو کێشەیەوە.کورت وپوختی بابەتەکە ئەوەیە کە قەرزێکی گەورەمان لای تەواوی بنەماڵەی #جەلال تاڵەبانی# و دژە تیرۆری یەکێتیە.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک
#17-01-2018#