لە سەر بنەمای زانیاری و بەدواداچونی ورد بۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕونبووە لەسەر بونی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە بناری #بەمۆ#.
پاش لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ڕۆژی 22-01-2018 ئاسایشی گەرمیان، بنکەکانی ئاسایشی بەمۆ و مەیدان و دەربەندیخان ئۆپراسیۆنی کیوماڵکردنی ناوچەکەیان دەسپێکرد و توانیان شوێن و حەشارگەی چەکدارە نەناسراوەکان ئاشکرا بکەن، ڕووبەڕوی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بونەوە دوای ئەوەی داوایان لێکرا ناسنامەیان ئاشکرا بکەن و خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان بکەن.
بەڵام دوای خۆدزینەوەیان ڕوبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بونەوەو شەڕوپێکدانان ڕویدا و هەڵهاتن.
بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بەردەوام بوون و پلانی خۆیان گۆڕی و سەرەتا شاخی بەمۆ کۆنتڕۆڵکراو پاشان توانرا حەشارگەکەیان ئاشکرابکرێت و دەسبگیرێت بەسەر یەک چەکی (بیکەیسی)و (دوو کڵاشینکۆف)و یەک فەردە(تیئێنتی) و 17 گولەی (ئاربیچی) و چەندین سندوقی فیشەک و مەوادی خۆراکی بەپێی زانیاریەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم چەکدارەکان گومانی تیرۆرستانی داعشیان لێدەکرێت و پێشتر زانیاری ورد هەبووە لەسەر جموجۆڵەکانیان لە ناوچەی حەمرین و لە ئێستاشدا هێزەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، بەهاوکاری پۆلیسی گەرمیان و هێزێکی بەرگری و فریاکەوتنی دەربەندیخان بەردەوامن لە کیوماڵکردنی ناوچەکەن و کۆنترۆڵکردنی سنورەکەو کۆمەڵانی خەڵکیش دڵنیا دەکەینەوە کە شەو نوخون دەبین و بە گیانمان خاکی هەرێم دەپارێزین.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#23-01-2018#