رونکردنەوە:
من وەک پەرلەمانتارێکی تورکمان هەموو کات لەگەڵ ئاشتی و یەکسانی و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکاندام لەهەرکوێیەک بێت، لێدوانەکانی ڕابردووشم لەبارەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بەڵگەی ئەوەن، من هەموو کات توند و تیژی و شەر و ئاڵۆزی ڕەتدەکەمەوە داوای ئاشتی و دانوستان دەکەم، لەبارەی لێدوانمان گوایە پشتگیریمان لە شەر و ئاڵۆزیەکان کردوە بەهیچ جۆرێک بەوشێوەیە نەبووە مەبەستی ئێمەش ئەوە نەبووە، بەڵکو لێدوانەکەمان لەو سۆنگەیەوە بووە، تورکیا لەساڵی 1991 پشتیوانی هەرێمی کوردستانە ئێمەش هەمیشە پردی نێوان تورکیا و هەرێم بووین، بۆیە ئەو لێدوانەشمان لەچوارچێوەی پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بووە، نەک مەبەستی تر. بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانم، وەک پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان دوپاتی بکەمەوە، من خۆم بە داکۆکیکاری مافی گشت پێکهاتەوە نەتەوەکان دەزانم لە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی، کلدان و ئیزیدی و کاکەیی لەهەموو ناوچەکە،هەمووان پێویستە لەماف و ئەرکدا یەکسان بن، وە دژی هیچ میللەت و نەتەوە نین.
#ئايدن مەعروف#
#26-01-2018#