ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکدانەکانی نێوان شەرڤانان و سوپای تورک و چەتاکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە #عەفرین# ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندراوەکەش، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 473 سەربازی سوپای تورک و چەتەی سەر بەو وڵاتە کوژراون.
ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شارۆچکەی عەین عیسا-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین، ڕیدور خەلیل، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و بۆردوومانەکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە عەفرین ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕێدور خەلیل وتی: هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بەشێوەیەکی دڕندانە لە دژی گەلەکەمان لە عەفرین بەردوامی هەیە، لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر و هاوکارانی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی سەربازیی لە هێرشەکانیان بەکاردێنن و بە فرۆکە و تانک گوند و کۆڵانەکان بۆردوومان دەکەن و هاوڵاتی مەدەنی دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان، بەڵام هەتا ئیستا هیچ پێشکەوتنیکی بەرچاویان ئەنجام نداوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە، دەیان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون و زۆربەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵن، بۆ ئەوەی هەوڵاتیان ناچاری ئاوارەیی بکەن و جوگرافیای ناوچەکە لە ڕوو دیمۆگرافییەوە بگۆڕن.
بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە عەفرین، لە 26 کانوونی دووەم تا 1ی شوباتی 2018 بەمشێوەیە خستەڕوو:
دگیرکەران لەهەموو لایەکی عەفرینەوە بۆردوومانی گوندەکانیان کردووە و هەزار و 893 تۆپی جیاجیایان هاویشتووە.
فرۆکە جەنگییەکانی تورک 460 جار بۆردوومانی ناوچە مەدەنینشینەکانیان و بەرەکانی شەڕی کانتۆنی عەفرینیان کردووە، فرۆکەی سخوڕییش بەردەوام بەسەر عەفریندا دەسوڕێنەوە.
سوپای تورک و چەتەکانی لە هێرشەکاندا چەکی قەدغەکراوی وەک ناپاڵمیان بەکارهێناوە، هەروها خوێندنگە و مزگەوتایان کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
هێزەکانی ئێمەش وڵامی هەموو هێرشاکانی سوپای تورک و چەتەکانیان داوەتەوە و 250 جار کەوتووینەتە شەڕی ڕووبەڕووەوە.
کوژرانی 473 سەربازی تورک و چەتە پشتڕاست کراوەتەوە، تەرمی 32 سەرباز و چەتە لە بەرەکانی شەڕ کەوتووە و دوژمن ناتوانن تەرمەکان هەڵگرنەوە.
هەتا ئێستا فرۆکەیکی سیخوریی سوپای تورک لە جۆری (درۆن) خراوەتە خوارەوە و 25 تانک، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکێنراوە.
لە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکان، 34 شەرڤان گەیشتنە پلەی شەهادەت.
بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانیەوە، 30 هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوونە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، دەیان برینداریش هەیە..[1]
#01-02-2018#