بەشی #بودجە# لە فەرمانگە توێژینەوەی سەر پەرلەمانی عێراق ئاشکرايدەکات، لە نێوان ساڵانی 2005 - 2016 زیاتر لە 108 ترلیۆن دینار بودجە، کە لە وەزارەتی دارایی عێراق تۆماره بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.
بەپێی بەیاننامەیەک، کە بەشی بودجەی فەرمانگەی توێژینەوەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردۆەوە ڕایگەیاندوە، کۆی ئه و پارانە لە نێوان ساڵانی 2005-2016 لە چوارچێوەی بودجەی حکومەتی فیدراڵ دراوە بەهەرێمی کوردستان، هەشتاو نۆ تریلیۆن و سەد و سی ملیار و شەش سەد و یەک ملیۆن دینار (89.130.601.000) بووە.
راشیگەیاندوە، کۆی داهاتی هەرێم لە نێوان 2005 بۆ 2016 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی تۆمارە، دوو تریلیۆن و سەد و حەفتا و سێ ملیار و چوار سەد و سی ملیۆن دیناره (2.273.430.000)، بەوەش کۆی ئه و پارەیەی حکومەتی فیدراڵ دوای دەرکردنی داهاتەکانی هەرێم، (86.856.171.000) هەشتا و ترلیۆن و هەشت سەد و پەنجا و شەش ملیار و سەد و حەفتا و یەک ملیۆن دینار بووە.
رونیشیکردۆتەوە، کۆی داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان (بێ ئاگادارکردنەوەی حکومەتی ناوەند) و لە دەرەوەی بودجە لەنێوان ساڵانی 2014 - 2016 بریتیە لە (21.217.520.000) بیست و یەک تریلیۆن و دوو سەد و حەڤدە ملیار و پێنج سەد و بیست ملیۆن دینار، ئەوەش لەگەڵ ئه و بودجەی پێشتر بۆ هەرێم نێردراوە دەکاتە (108.074.691.000) سەد و هەشت ترلیۆن و حەفتا و چوار ملیار و شەش سەد و نەوەد و یەک ملیۆن دینار.[1]
#04-02-2018#