رۆژنامەیەکی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە سوربوونی #مەسعود بارزانی# لەسەر ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# کە دەبوو هەرێمی کوردستانی بەرەو سەربەخۆیی لەعێراق ببردایە، 170 ملیار دۆلار زیانی بەهەرێمی کوردستان گەیاندووە.
رۆژنامەی (الدیار)ی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە سوربوونی بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە دەبوو هەرێمی کوردستانی بەرەو سەربەخۆیی لەعێراق ببردایە کەچی بووەهۆی ڕوبەڕوبونەوەی پیشمەرگەو سوپای عێراق و داخستنی فڕۆکەخانەکان و گرتنی دەروازە سنورییەکان و جێهێشتنی سەدان سەرمایەداری عەرەب و بیانی بەرەو دوبەی و ئەوروپا و وڵاتانی دیکە و دواجاریش دەستەلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی.
رۆژنامەی (الدیار) لەزاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە بڵاویکردەوە هەرێمی کوردستان 170 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە کە ئەو بڕەش بەبڕبڕەی پشتی گەشەسەندنی هەرێم دادەنرێت، لەمیانەی ماوەی گەشەسەندنیدا 80 تاوەر و 40 ئوتێل بونیادنراوە و بەسەدان هەزار گەشتیار و سەرمایەدار بەبەردەوامیی ڕویان لە هەرێم کردوە، تەنانەت فڕۆکەخانەی هەولێر شەش هێندەی فڕۆکەخانەی بەغدا پیشوازی لەگەشتیاران کردووە.
بەڵام ئێستا بەوتەی وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم بارودۆخەکە زۆر خراپە، بەتایبەتیش دوای کەمکردنەوی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق بۆ 13%، ئێستا ئوتێلەکان چۆڵن و چەندین نوسینگەی کۆمپانیا داخراون و بەگوێرەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیش 480 کۆمپانیا و کارگەو نوسینگە شوێنەکانیان داخستووەو کوردستانیان جێهێشتووەو چێشتخانەکانیش کە پیشتر جمەیان دەهات ئێستا چۆڵن.
تەنانەت بەرپرسێکی پیشمەرگەش لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکە ترسی خۆی نەشاردۆتەوە لەوەی ئەگەر نەتوانن موچە بدەن پێشمەرگە و ئەفسەرەکان ڕیزەکانی پێشمەرگە جێبهێڵن.
بەوتەی وەزیری دارایی هەرێم تاکە هیوایەک ئێستا هەیانبێت بۆ بوژاندنەوەی هەرێم گەیشتنی هەرێم و ناوەندە بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و گەڕانەوەی متمانە لەنێون حکومەتی ناوەند و هەریم.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#04-02-2018#