لە مانگێکدا نزیکەی چوار هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە #خورماتوو#، ئەوانەی بە ناچاری چوونەتەوە لای حەشدی شەعبی داواکراونین و ناویان نییە.
گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان دوای ئەوە هات کە دەستەیەک لە کەسایەتیی خورماتوو چوونە نەجەف، کەربەلا و بەغدا داوای چارەسەری دۆخەکەیان لە مەرجەعیەتی شیعەی عێراق کرد.
ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە خورماتوو هێشتا لە ترس و دڵەڕاوکێدان، گەنجەکانیان نەبردووەتەوە و دەترسن دووبارە حەشد و دەرودراوسێی تورکمان و شیعە پەلاماریان بدەن.
هێشتا هەزاران خێزانی کورد لە گوند و کامپەکاندان و ناگەڕێنەوە خورماتوو تاوەکو گەرەنتییەکی جددی بۆ پاراستنیان نەبێت.
لەیلا حوسێن قادر، هاونیشتمانی ئاوارە دەڵێت ئەگەر بڕۆمەوە خورماتوو لە دەرگاوە تاوەکو سەربان خاکەکەی ماچدەکەم، ئێستا سەربازەکانی عێراق لەوێن، ناوێرم بڕۆمەوە خورماتوو.
کەمپی تازەدێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کۆی 262 خێزان تەنها 45 خێزانیان گەڕاونەتەوە خورماتوو.
لەکۆی هەشت هەزار خێزانی ئاوارەی خورماتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، نزیکەی چوار هەزار خێزان گەڕاونەتەوە خورماتوو، بەڵام بەشێک لە خێزانەکان هەموو ئەندامەکانیان نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر دۆخەکەیان بەدڵ نەبوو بگەڕێنەوە.
بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کاروباری مرۆی گەرمیان بە ڕووداوی ڕاگەیاند ''له و چوار هەزارە نیوەی لە کەمپەکانن، چونکە هێشتا دەترسن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەشێک لە حیزبەکان خەڵکی هاندەدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە خورماتوو، بەڵام دیارنییە ڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن چۆندەبێت، ڕەنگە بەجۆرێک بێت خەڵک و حیزبەکانیش پەشیمان بکاتەوە لەوەی کە گەڕاونەتەوە خوورماتوو.[1]
#04-02-2018#