مامۆستای ئاینی و وتارخوێنی مزگەوتی #شێخ سەعیدی پیران# لە شارەدێی #چوارقوڕنە# سەربە #ڕانیە#، وتاری هەینی تەرخان کرد بۆ خۆشەویستی وڵات و بەرخۆدانی عەفرین.
لە وتارەکەیدا،ئاماژە بە قسەیەکی #عەبدوڵڵا ئۆچەلان# دەکات و دەڵێت: سەرۆک ئاپۆ ووتەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت، هەموو جیهان نەیتوانی بڵێ داهاتووی تۆ چی لێدێت، بەڵام دایکم پێی وتم عەبدوڵا تۆ بە تەنیا دەمێنیتەوە، قسەکەی دایکم هاتەدی، هەموو جیهان یەکیانگرت بۆ دەستگیرکردنی من، من جگە لە پەروەردەکردنی گەلەکەم و خۆشەویستی بۆ وڵات و مرۆڤایەتی هیچیترم نەکردووە، کە لێی پاشگەز ببمەوە، ئەوە شەرەفێکی هەرە گەورەیە بۆ من.
هەروەها لەدرێژەی وتارەکەیدا کە ڕۆژی #16-02-2017# بۆ نوێژخوێنانی پێشکەشکرد ئاماژەی داوە بە: (ئەوە خۆشەویستی وڵاتە کە ئەمڕۆ وایکردووە ئه و بەرخۆدانەی لە عەفرین بەڕێوەدەچێت هەمووی فکر و فەلسەفی سەرۆک ئاپۆیە، ئەوە پەروەردەی سەرۆک ئاپۆیە کە چۆکی بە داگیرکەرێکی وەک تورکیای فاشیست داداوە، ئاپۆ گەریلا و شەڕڤانانی وا پەروەردە کردووە، کە بە بێ پارە و بێ بەرامبەر خۆشەویستیان هەبێ بۆ وڵات، ئەگەر لە عەفرین خۆشەویستی بۆ وڵات نەبوایە ئەوا تورکیا بە دوو ڕۆژ عەفرینی داگیر دەکرد.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: دەبێ مامۆستایانی ئایینی و وڵاتان لە دەرەوە سنورێک بۆ ئه و دەستدرێژیانەی تورکیا، کە دەیکاتە سەر گەلی کورد و خەڵکی بێتاوان دابنرێت، بە داخەوە هەموو جیهان خۆی لە بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ کردووە.