دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
وەزیری کاروباری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ڕایدەگەیەنێت، 11 هەزار و 141 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکەرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوباتی 2018، مەحمود حاجی سالح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 11 هەزارو 141 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
لەبارەی کاتی دابەشکردنەکەش وتی نوسراوەکە ئەمڕۆ ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشوگوزار دەکرێت، بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەبارەت بە چۆنێتی دابەشکردنەکەش ئەوەی خستەڕوو، پێنج هەزوارو 69 پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی و سێ هەزارو 398 زەوی بۆ سەهیدانی سەنگەرو دوو هەزارو 674 پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی کە منیحەیان هەیه و تائێستا سودمەند نەبوون و لەهەرچوار پارێزگاکە دابەشدەکرێت.
وتیشی دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتمان لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ دابینکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەوڵمان بۆ کەمنەکردنەوە مینحەی کەسوکاری شەهیدان، دواجار ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا کە پارەکە کەمنەکرێتەوە.
روونیشیکردەوە، 10 هەزار پارچە زەوی بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری تاپۆکردنی بۆ دەرچووه و ئەمەش لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم جێبەجێدەکرێت.
وتیشی لەگەڵ بەغدا لەهەوڵداین قەرەبووی ئه و ناوچانەی بکرێتەوە کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی بەعس کیمیاباران کراون کە بڕەکەی 384 ملیار دۆلارە.[1]
#21-02-2018#