دوای ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر#، لە سنووری #ماددەی 140# سەتان مامۆستای خوێندنی کوردی قوتابخانەکانیان جێهێشتووە و ژمارەیەک قوتابخانەش داخراون، ئەوەش بووەتە کێشە لەبەردەم خوێندنی کوردی و ترسی ئەوە هەیە قوتابیانی کورد لە ساڵانی داهاتوو نەتوانن بە زمانی دایک بخوێنن و ڕووبکەنە خوێندن بە زمانی عەرەبی.
بەپێی ئاماری پەروەردەکانی ناوچە کوردستانییەکان، کە بە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە دەستووردا ناودەبرێن، تەنیا لە سنووری پارێزگای #کەرکووک# 600 مامۆستای خوێندنی کوردی خوێندنگاکانیان بەجێهێشتووە و دوو قوتابخانەش داخراون.
لە قەزای خوورماتوو سەرجەم قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی داخراون، کە ژمارەیان 50 قوتابخانەیە، 400 مامۆستاش قەزاکەیان بەجێهێشتووە کە وانەیان بە 800 قوتابی گوتووەتەوە.
لە سنووری شنگال چوار قوتابخانە داخراون و 20 مامۆستاش قەزاکەیان بەجێهێشتووە.
لە قەزای خانەقینی سەر بە دیالەش 11 مامۆستا قوتابخانەکانیان جێهێشتووە.
لەو قوتابخانانەی دەکەونە سنووری ماددەی 140 سروودی #ئەی ڕەقیب# تێیاندا قەدەخەکراوە و #ئاڵای کوردستان#یان لەسەر داگیراوە. قوتابیان ناتوانن ڕێوڕەسمە تاببەتە کوردییەکان ئەنجامبدەن وەک ڕۆژی ئاڵا و ڕۆژی جلوبەرگی کوردی.[1]
#21-02-2018#