دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
#وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕی =KTML_Mark_Begin=365 ملیۆن دۆلار=KTML_Mark_End=ی وەکو هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2018 ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووەو بەمنزیکانە خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوبات، هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی هاوکاری دارایی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە وەزارەت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڕیارە دەست بە خەرجکردنی بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕی هاوکارییەکان 365 ملیۆن دۆلارە و بۆ ساڵی 2018 و پشکی پێشمەرگەیە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.
بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتوەزارەتی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکییەکان دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکات و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا کانونی دووەمی 2018 بەردەوامدەبێت و وەک هاوکاریەک دەدرێتە هێزەکانی پێشمەرگە.[1]
#22-02-2018#