ڕۆژنیوز – ڕێبین یوسف
دیارنەبوونی سەدان ملیۆن دۆلاری دیکە لە پارەی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت و پەرلەمانێکیش ڕایدەگەیەنیت، کە سکاڵایان بۆ دەستەی دەسپاکی بەرزکردووەتەوە.
ئەمڕۆ، #ئومێد حەمەعەلی#، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد.
لە کۆنگرەکەدا، ئومێد حەمەعەلی، ڕایگەیاند: لەسەر چوار دۆسیە سکاڵامان بۆ دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێم بەرزکردووەتەوە.
ئومێد حەمەعەلی، ئاماژەی بە دۆسیەکان کرد و وتی: دۆسیەی یەکەم پەیوەندی بە یاسای نەوت و گاز هەیە، کە لە بڕگەی دووەمی ماددەی 40 باس لە بڕیاری لێخۆشبون لە بەڵێندەران لە باج دەکات بەپێی یاسا و لە گرێبەستدا، بەڵام لە وەزارەتی دارایی دەقە عەرەبیەکەیان وەرگرتووە و وەرگیرانێکی تەواو پێچەوانەی دەقە بنەڕەتییەکەیان بۆکردووە، تەنها لەپێناو دەرفەت ڕەخساندن بۆ بەخشینی گومرگیی، کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین گەندەڵیی لەم بوارە کراوە بە سەدان ملیۆن دۆلار لە کیس حکومەت چووە.
سەبارەت بە دۆسیەی دووەمی-ش، ئەو پەرلەمانتارە، وتی: بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سرشتیەکان لە ساڵی 2013 لە پارەی نەوت 350 ملیۆن دۆلار بۆ هەردوو پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی #هەولێر#- گۆپاڵ -روڤیا، #دەربەندیخان# – #کەلار# تەرخانکراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانمان و لەوەڵامی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەرکەوتووه، کە تەنها دوو ملیۆن دۆلاری گەیشتووەتە وەزارەتەکەیان و پرۆژەکانیش جێبەجێنەکراون، بۆیە 348 ملیۆن دۆلاری ئه و پارەیە نادیارە.
ئومێد، لە بەردەوامییدا ئاماژەی بە دۆسیەی سێیەم کرد، کە تایبەتە بە تەرخانکردنی بڕی 41 ملیۆن دۆلار بۆ #وەزارەتی شارەوانی# و گەشتوگوزار و وتی:ئێمە پرسیارمان ئاڕاستەی ئه و وەزارەتە کردووە و وەڵامی بەشێک لە خەرج کراوەکانمان وەرگرتووە، هەروەها داوامان لە چاودێریی دارایی کردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک لەبارەی خەرجکردنەکانەوە ئامادە بکەن، بەڵام هەر خۆیان پێیان ڕاگەیاندووین 5 ملیۆن له و پارەیە بە ڕاپۆرتێکی تر وەڵامدەدەنەوە و تائێستا وەڵام نەدراوینەتەوه، بۆیە ئەو 5 ملیۆن دۆلارەش دیارنییە.
هەر بەپێی وتەکانی ئومێد حەمەعەلی، سکاڵای چوارەم تایبەتە بە تەرخانکردنی 337 ملیۆن دۆلارە، کە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخان کراوە و وتی: سەبارەت بە دووبەشی ئه و پارەیە وەڵام دراوینەتەوە کە 46 ملیۆنی بۆ دروستکردنی مۆزەخانە ی ئەنفاله و 91 ملیۆن بۆ پشتگیریی لە کەسوکاری ئەنفالە و ئه و دوانە جێبەجێکراون.
لە بەردەوامییدا وتی: 158 ملیۆن دۆلار بەپێی ڕاپۆرتی سامانە سروشتیەکان بۆ نیشتەجێکردن تەرخانکراوە، بەڵام #وەزارەتی شەهیدان# وەڵامی نەداوینەتەوە، هەروەها 42 ملیۆن دۆلار بەپێی ڕاپۆرتی سامانە سروشتییەکان بۆ نیشتەجێکردن تەرخانکراوە، بەڵام وەزارەتی شەهیدان وەڵامی داوینەتەوە کە ئه و پارەیە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەر ئەو پەرلەمانتارە لە بەرواری 12/2/2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، کە 261 ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەرێم لە وەزارەتە جیاجیاکاندا نادیارە و سکاڵایان بۆ دەستەی دەسپاکیی بەرزکردووتەوە.
هەروەها، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 21/2/2018 ڕایگەیاند: =KTML_Mark_Begin=60 ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلاری کەرکووک دیارنییە=KTML_Mark_End= و چووەتە سەر حسابی تایبەتی #نەجمەدین کەریم#.[1]
#26-02-2018#