دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر ئاشکرای دەکات وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی ڕیسایکڵینی زبڵ و خاشاک واژۆ کرد.
فەرمان خەلیل، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی2018، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، گرێبەستەکە بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار واژۆ کراوە، بۆ دامەزراندنی کارگەکەیەکه و لە ماوەی 9 مانگ دا دادەمەزرێت و دەست بەکارەکانی دەکات.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon= 📊=KTML_Quote_Content=بەپێی ئاماری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مانگانە بڕی شەش ملیار و 945 ملیۆن و 820 هەزار دینار بۆ فرێدانی زبل و خاشاک تەرخاندەکرێت کە زۆرترین ئەو پارەیەش بۆ کۆکردنەوەی زبڵی پارێزگای هەولێرە کە بڕەکەی دوو ملیارو 645 ملیۆن و 820 هەزار دینار=KTML_Quote_End=
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر وتیشی، لەسەر ئاستی عێراق یەکەمجارە کارگەیەکی لەم جۆرە دادەمەزرێت کە خاشاکی ماڵان، کارگەکان، خاشاکی کێڵگەکان و پاشماوەی بیناکان ڕیسایکلین دەکات.
روونیشیکردەوە، بە دروستبوونی ئەو کارگەیە وا دەکات زبڵخانەی کانی قرژاڵە بە یەکجاری دابخرێت و خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی هەولێر بە تەواوی چارەسەر دەبێت و هیچی نامێنێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مانگانە بڕی شەش ملیار و 945 ملیۆن و 820 هەزار دینار بۆ فرێدانی زبل و خاشاک تەرخاندەکرێت کە زۆرترین ئەو پارەیەش بۆ کۆکردنەوەی زبڵی پارێزگای هەولێرە کە بڕەکەی دوو ملیارو 645 ملیۆن و 820 هەزار دینار.[1]
#26-02-2018#