دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، لە یاسای چاکسازی #مووچە#ی خانەنشینی و دەرماڵەی فەرمانبەراندا =KTML_Mark_Begin=حکومەت پابەندکراوە بەوەی مووچەی کەمئەندامان لەمەودوا بکرێتە 100 تا 150 هەزار دینار=KTML_Mark_End=.
شوکریە شێخانی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، چاکسازی و ڕێکخستنەوەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و ئاسایش و ناخۆ بەرهەم و ماندووبوونی چوار ساڵی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و فشاری شەقام بوو.
ئه و پەرلەمانتارە وتیشی دوای هەوڵدانێکی زۆر لەناو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەوەی کەمترین مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، بەڵام دواجار بە 40 دەنگ بەرامبەر بە 50 دانگ ئەوە یەکلایی کرایەوە کە کەمترین مووچەی خانەنشینی بە 300 هەزار دینار جێگیرکرا.
لەبارەی مووچەی کەمئەندامانیشەوە شوکریە شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد، مینحە و مووچەی کەمئەندامان و کورتەباڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت لەماددەی 20ی یاسای خانەنشینی کەمترین ماف و شایستەیان بۆ دانراوە، هەرچەندە ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای زۆر لەوە زیاتریان بۆ ئه و توێژانە کرد، بەڵام دواجار لەم قوناغەدا ئەوەندە چەسپێنرا کە 100 هەزار دینار وەک هاوکاری کۆمەڵایەتی مانگانە دەدرێتە کەمئەندامان.
شێخانی ئاشکراشیکرد، بەپێی یاساکە و ئه و پڕۆژانەی کە لە ڕابردوودا بۆ کەمکردنەوەی خەرجی حکومەت لە دابەشکردنی مووچە کاری لەسەرکرا بڕی 150 ملیار دینار بۆ خەزینەی حکومەت دەگەڕێتەوە و بەمەش دەبێت حکومەت بیخاتە سەر مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکات.
پەرلەمانی کوردستان لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا سێ کۆبوونەوەی جیاوازی بۆ پەسەندکردنی یاسای چاکسازی موچەی خانەنشینی و دەرماڵەی فەرمانبەران ئەنجامدا و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار یاساکە پەسەندکرا.[1]
#28-02-2018#