شاناز ڕەمزی ئیبراهیم/ ناسراو بە شاناز هیرانی
شارۆچکەی هیران/ شەقڵاوە/ هەولێر
لەدایکبوی ساڵی 1978
نووسەرو وەرگێڕ و چالاکی کاروباری ژنان.
تا ئێستا خاوەنی پتر لە (25) کتێبی (سیاسی، مێژوویی، ژنان، فیکری)ی وەرگێردراوە لەزمانی عەرەبیەوە.
بەردەوامە لەنووسین و وەرگێڕان. ئەندامی مەکتەبە لە مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری و ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (نوێبونەوە)یە. خاوەنی چەندین توێژینەوەیە لە بواری ژناندا. لەرۆژنامەکانی کوردستانی نوێ ، ئاوێنە، چاودێر، ئاژانس.. هتد، وتاری بڵاوکردۆتەوە.
ئەمانەی خوارەوە ناونیشانی بەشێک لە لەکتێبەکانیەتی:
1.بژاردە قورسەکان، هیلاری کلنتۆن.
2.بزاڤی کورد لەسوریا و دیاردەی ئینشیقاق(1916-2016)
3.تورکیاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
3. جەنگی سارد.
4.ئەزمونی پاکستان.
5. بازرگانیکردن بە ژنان.
6. یاداشتەکان ونستۆن چەرچل.
7. جیهادی ژنان، بۆچی داعشیان هەڵبژارد.
8. مۆریتانیا وڵاتێکی درەوشاوەی بیابان.
9. شاژنە فەوزیە.
10.ئەزمونی کۆریای باشور