هاوڵاتیانی کوردستان
پاش ئەوەی دوێنێ #03-03-2018# داواکارییەکمان بۆ گەڕاندنەوەو هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دووی ماددەی سێی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد, ئەمڕۆ 4. 3. 2018 نۆ فراکسیۆنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵویستی خۆیان بڵاوکردەوە. ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەم بۆنەیەوە ڕایدەگەیەنین:
یەک, سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین کە داواکاریی فراکسیۆنی گۆڕانی جێبەجێکرد.
دوو, سوپاسی هەڵوێستی هەر نۆ فراکسیۆنەکەی پەرلەمان دەکەین, کە دوای داواکارییەکەی دوێنێی ئێمە بۆ گەڕانەوە و هەڵوەشاندنەوەی مادەی خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان, ئەوانیش داوای گەڕانەوەی مادەکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرد.
سێ, داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین ئەو دوو بەشە ڤیدیۆیەی دانیشتنەکان بڵاوبکاتەوە, کە ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوای بەرکارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق دەکەین و, دەنگیشمان بە بڕگەی دووی مادەی سێی یاساکە نەداوەو دژی بووین, کە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان.
چوار، داواش دەکەین کەمترین مووچەی خانەنشینی لە 400000 چوارسەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و، پێداچوونەوە بەم ماددەیەش بکرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان
#04-03-2018#