پێش هەموو شتێک ئێمە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە، بە خۆشەویستی و جۆشێکی گەورەوە سڵاوتان لێ دەکەین. ئێمە بەهۆی بەرخۆدانی سەردەم، کە ئێوە لە دژی بەربەریترین و فاشیسترین دەوڵەتی جیهان، واتە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدەن، پیرۆزبایی و سڵاوتان لێدەکەین. ئەوەی لە کەسایەتیی ئێوەدا بووە بە ڕابەر، پێشەنگایەتی و بەهێزترین نوێنەرایەتیی لە ڕۆحی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، ژنان، گەنجان، گەلەکەمان لە جزیر، سوور، نسێبین، کۆبانێ، شەنگال و حەلەب کردووە. بۆیە لە پێش هەمووانەوە یەپەژە و یەپەگە و هەموو ئەو هێزانەی بەشدارن لە بەرخۆدانی #عەفرین#دا بەهێزترین و دروستترین وەڵامیان پێشکەشی ڕێبەری ئێمە بۆ ئازادی لە ئیمراڵی داوەتەوە.
شەڕڤانانی هێژای ئازادی، هەڤاڵانی ژن و هاوڕێیانی ئینتەرناسیۆنالی بەشداربووی بەرخۆدانی عەفرین
ئێوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە لە بەرخودانی عەفریندا پێشەنگایەتیی هێڵی ئێمە بۆ ئازادی، یەکسانیی ژن – پیاو، فەلسەفەی ژیانی ئازادتتان کردووە. شاری عەفرین لە بەرخودانێکی نائاساییدا، خاکی خۆی، بوون و ناسنامەی خۆی دەپارێزێت. شەڕڤانانی ئازادی لە عەفرین بەشێوەیەک کە هەرگیز لە مێژوودا لەبیرناچێتەوە، بەرخۆدانێکی شکۆمەندانەی بۆ مرۆڤایەتی نەخشاندووە. بۆ ئەو هێزانەی کە لە دژی ناهەقی، نایەکسانی و نادادپەروەی تێدەکۆشن، بوونەتە سەرچاوەی ئومێد و نموونەیەکی بنەڕەتی. ئێوە لە دژی دەوڵەتی تورکیا، کە هەمان بیری داعشی هەیە و پشتی بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیای سەربازیی هەرە زاڵمانەی دونیای مۆدێرنیتە بەستووە، بە بیر و هۆشی ئازادی، بە دڵە ئازاکانتان، پاڵەوانانە و بە ڕۆحی جەنگاوەرانە وەڵامتان داوەتەوە و شەڕێکی خۆپاراستنی مافدارانەتان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوە دەبەن. شاری عەفرین لە کەسایەتیی ئاڤێستا خابوور، بارین کۆبانێ و سلاڤاندا بە پێشەنگایەتیی ژنان و بەرخۆدانی فیداییانە باشترین وەڵامی شکۆمەندانە و کاریگەرانەی بە سیستمی باوکسالاری، فاشیزم، دیکتاتۆری، جیهانی پیاوی باڵادەستی زاڵم، پیلانگێڕ و ساختەکار داوەتەوە. ئازادبوونی ژن، کوردبوونی ئازاد، بڕیارمەندیی ژیانێکی جوان و پێکەوەژیانی گەلان لە عەفرین جارێکی دیکە شین دەبێت.
هاوڕێیانی قارەمان، هەڤاڵانی ژنی پێشەنگی ئازادی و بەرخۆدان
بە ڕۆحی ئەو ژیانە ئازادە، کە لە ڕۆحی بەرخۆدانی عەفریندا خۆڵقێندراوە، ئێمە بە دڵخۆشی و سەربڵندیی بەرخۆدانەکەی ئێوەوە ڕۆژی 8ی مارسی 2018، ڕۆژی ژنانی ڕەنجدەری جیهان لە هەموو هێزەکانمان کە لە ئەرکی خۆپاراستندان پیرۆز دەکەین. ژن، گەلی کورد، گەلانی تورکمەن، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشووری، کۆمەڵگەی ئێزدی، عەلەوی، مەسیحی، جوولەکە و مسوڵمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ڕۆحی بەرخۆدانی عەفرینەوە بەهاری 8ی مارسی 2018 دەستپێدەکەن.
بە ڕەنگی عەفرین، لەو خاکە جوانەدا، لەو جوگرافیا بێ وێنەیەدا، لە بن دارە زەیتونەکاندا و بە ڕۆحی ئازادییەوە، ژیانی نوێ و ئازاد سەرلەنوێ دەخوڵقێندرێت. بەرخۆدانی عەفرین لە ئێستاوە بووە بە ئەفسانە، بووە بە هەڵبەست و گۆرانی و لە دڵی مرۆڤایەتیدا دەنەخشێنرێت. لەبەر ئەوەش ئەو ڕۆحە یەکێتی و ئازادیی گەلی کورد، خوشک و برایەتی، هێڵی ئازادیی ژنان، ئیرادەی ئازادی گەلان و مرۆڤایەتی، بە پێشەنگایەتیی ژنان و ژیانی نوێ لە عەفرین سەردەکەوێت.
#04-03-2018#