سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی قاعیدە و داعش سەرباری ئەوەی بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازی و چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر #عەفرین#، بەڵام بە ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی عەفرین ناوێرن. بۆ ئەوەش ماڵ و حاڵی هاووڵاتیانیان و شوێنە گشتی و مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان و دەیانەوێت گەل ئاوارە بکەن. لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکیا خوێندنگەکان، ناوەندەکانی تەندروستی، وێستگەکانی ئاو و بەنداوی عەفرین بۆردومان و تۆپباران دەکات، دەستیشیکردووە بە بۆردومانکردنی فڕنەکان و تا ئێستا 21 فڕن لە ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەکانی دەورووبەری خاپوورکردووە، کە نانی سەدان هەزار هاووڵاتییان دابین دەکرد. سەرباری ئەوەش چەندین فڕن لە ژێر بۆردومان و لەو دۆخە قورسەی شەڕدا بەردەوامن لە دابینکردنی نانی هاووڵاتیان.
$سەرچاوەی نانی هەزاران کەسیان خاپورکرد$
بەنگین عەبدۆ بەڕێوەبەری گشتیی فڕنەکانی عەفرین لەو بارەیەوە وتی یەکێک لە ئامانجی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا، فڕنەکەی ڕاجۆ بوو. ئەو فڕنە نانی هەموو ناوچەکەی دابین دەکرد، بەڵام سوتێنرا. لەبەر ئەوەش هەزاران کەس بێ نان بوون. یەکێکی تر لەو فڕنانە بووە ئامانجی بۆردومانەکان، فڕنی جندرێس بوو و فڕنەکەش بە هۆی هێرشەکەوە بە تەواوەتی خاپوور بووە. ئەو فڕنەش نانی هەموو ئەو ناوچەیە دابین دەکرد. هەروەها فڕنانەکانی بلبلێ کرانە ئامانجی هێرش و بۆردومانەکان و بینا و کەلوپەلەکانیان ڕووخێنران و تێکشکێنران. تەنانەت فڕنی گوندی کۆتانا و فڕنی گوندی جەلەمای ناوچەی شێراوا بۆردومان کران و زیانێکی زۆر بە فڕنەکانیان و خاوەن فڕنەکان گەیشتووە.
$بۆ ئەوەی وەڵامدەر بن دەبێت گەل شەو و ڕۆژ بەردەوام بێت لە کار$
بەنگین عەبدۆ ئەوەشی وت، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ناتوانن بچنە ئەو شوێنانەی کە فڕنەکانی لێیە و کاولکارییەکان تۆمار بکەن و وتیشی بە گشتی 21 فڕن بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانەوە لەکار کەوتوون و ئیتر کاریان پێناکرێت. 19 فڕنیش بەردەوامن لەکارکردن. 3 فڕنیان لەناچەی شەهبایە، بەڵام فڕنەکەی گوندی بادینا لە ناوچەی ماباتا بەهۆی بۆردومانە قورسەکانەوە ناتوانێت کار بکات. بۆ ئەوەی قورسی کار لەسەر فڕنەکەی گوندی دێر جەمال لە کانتۆی شەهبا کەم بکرێتەوە، فڕنەکەی گوندی زیارەتێ خراوەتە کار. هاوکات ئەو فڕنانەی کە نانی تایبەت دروست دەکەن دەستیشیان کردووە بە دروستکردنی نانی ئاسایی. نرخی نانیش لە هەموو شوێنەکان کراوە بە یەک نرخ. ئەو فڕنانەش کە ئێستا لە کاردان، شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەی نانی پێویست بۆ هاووڵاتیان و گەل دابین بکەن.
$19فڕن لە ژێر بۆردوماندا خزمەت دەکەن$
بەشێک لەو فڕنانەی بەهۆی بۆردومانەکانەوە خراپبوون و لەکارکەوتوون بریتین لە: فڕنی مەیدانەکبەز و مەیدانا، فڕنی ناوچەی ڕاجۆ، فڕنی قەستەڵ لە ناوچەی شەرا، فڕنی کۆتانا لە ناوچەی بلبلێ، فڕنی دێرسڤان لە ناوچەی شەرا، فڕنی کوردا لە ناوچەی مابەتا، فڕنی وەلید لە ناوچەی جندرێس، فڕنی سەنار لە ناوچەی شییە، فڕنی کۆتا لەناوچەی بلبلێ.
بەشێک لەو فڕنانەی لە عەفرین و ناوچەکانی دەرووبەری کە لە ژێر بۆردومان و تۆپباراندا کاردەکەن و هەوڵ دەدەن پێداویستی گەل دابین بکەن بریتین لە: فڕنی ئۆتۆماتیکی ناوەندی عەفرین، فڕنی گوندی ماراتە، فڕنی هامادە، فڕنی جودی، فڕنی نەورۆز لە ناوچەی شەرا و فڕنی کەفەرسەفەر لە جندرێس.[1]
#06-03-2018#