بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
یادداشت
سڵاو و ڕێز
لە دانیشتنی ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی #03-03-2018# ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ڕەچاوکردنی داواکاریە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان، یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، ئەمەش بەبێ گوێدانە پرەنسیپی شەراکەت و تەوافوقی سیاسی کە عێراقی نوێی لەسەر بونیادنراوە، ئەم یاسایە بە تایبەتی لەو بڕگە و ماددانەدا کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەوڵ و نیەتی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لە نەهێشتن و بچووککردنەوەی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان پیشاندەدات، بۆیە بە بۆچوونی ئێمە ئەم پێشهاتە مەترسیدارە بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی ڕۆڵی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین وەکو نوێنەری شەرعی و یاسایی خەڵکی کوردستان میوانداری هەریەک لە سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پێشهاتە.
فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#06-03-2018#