دواڕۆژ، #دەشتی ئەنوەر#
وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەشی یەکەمی ڕێگای مەرگ #کەلار# #دەربەندیخان# تەواو بووە و بەردی بناغەی بەشی دووەمیش دانرا.
هەڤاڵ ئیبراهیم وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ساڵی ڕابردوو جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و بڕی 260 ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبانەکان تەرخانکرد.
وتیشی تائێستا 100 ملیاری ئەو پرۆژانە خەرجکراوە و بڕیارە لەمساڵیشدا بڕی 160 ملیار دینارەکەی تر بخرێتە گەڕ بۆ ناوچەکە.
وتیشی لەساڵی پارەوە بەشی یەکەمی ڕێگای کەلار دەربەندیخان تەواو بووەو ئێستا دەستکرا بە دانانی بەشی دووەمی بەردی بناغەی کەلار دەربەندیخان کە لە ناحیەی پێبازەوە دەستپێدەکات، ئەم ڕێگایەش بە ڕێگای مەرگ ناسراوە و ڕۆژانە ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕوو دەدات.
بەوتەی هەڤاڵ ئیبراهیم، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگای قیرتاو کراو بۆ ژمارەیەک گوندی ناوچەکە لێدەدرێت و کۆی گشتی ئەم پڕۆژانەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی دەکات.
وتەبێژەکەی ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی ئاشکرا کرد، پردە تازەکەی گردە گۆزینەش کراوەتەوە کە شاری کەلار بە خانەقین و مەرزی پەروێزخان دەبەستێتەوە.[1]
#11-03-2018#