بۆ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە عێراق و جیهان
بۆ سەفارەت و کونسڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
بابەت - یاداشت
#سەنتەری میترۆ# بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئەم یاداشتە دەخاتە بەردەمتان بە ئامانجی تێگەیشتن لەو جۆر مامەڵەیەی دەزگا بەرپرسەکانی عێراق دەیانخاتە بەردەم ڕۆژنامەنوسان و نێردروای کەناڵەکانی میدیای نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن.
بە پێی زانیارییەکانی سەنتەری میترۆ کە لە چەند ڕۆژنامەنوسێک و ناوەندێکی ڕۆژنامەوانی دەستی کەوتون ڕێوشوێنی پێدانی فیزا بە هەر ڕۆژنامەنوسێک یان تیمی میدیایی کە دەیەوێت سەردانی هەولێر بکات چەندین کۆسپ و بەربەستی لەبەردەمدا دادەنرێت، سەرباری ئەوەی لەلایەن سەفارەتەکانی عیراقەوە داوای بیرۆکەی ڕاپۆرتەکانیان لێدەکریت خۆ ئەگەر بابەتەکانیان پەیوەندی بە هەریمی کوردستانەوە هەبێت، ئەوا فیزایان پێنادرێت.
رێوشوێنی فیزا وەرگرتن بۆ ئەوەانەی کارە ڕۆژنامەنوسیەکانیان پێویستی بە سەردانی هەرێمی کوردستان هەیە (3) هەفتە دەخاێنێت هەندێک جاریش درێژە دەبێت بۆ(2) مانگ یان ڕەتدەکرێتەوە.
پێشتر ڕۆژنامەنوسانی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا وڵاتانی ڕۆژئاوا بە گشتی ئەوانەی پێویستیان بە فیزا هەبوو، ئاسانکاری زۆریان بۆ دەکرا، لە ماوەی ڕۆژیک بۆ دوو ڕۆژ فیزایان وەردەگرت، بۆماوەی 40 ڕۆژیش بە بە بێ ئیقامە لە هەرێمی کوردستاندا ئازاد بوون.
بەربەستەکانی حکومەتەکەی بەڕێز حەیدەر عەبادی تەنها لە پێدانی (فیزا)دا ئاستەنگیان دروستنەکردوە، بەڵکو جگە لەوەش ڕۆژنامەنوسان هەندێک جار بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ئیقامەی عیراقی وەرگرن، و ئیقامەی کوردستان لە هیچ شوینیکی عیراق باوەرپیکراو نییە و ناهێلن لە فرۆکەخانەکان دەربچن، سەرباری ئەوەی هەر ئەگەر وەفدیکی ڕۆژنامەوانی کەسێکی کوردی لەگەڵدا بێتەوە، لە هەر وڵاتێک بیت ڤیزای پینادریت.
بە داخەوە ئەو ژینگەیە وای لە هەندێ ڕۆژنامەنوس کردوە، بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەی باسیان لە گەمارۆکانی سەر هەرێم کردوەو ڕەخنەیان لە حکومەتی عێراق گرتوە، پێش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکانیان، عێراق جێبهێڵن.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان داواتان لێدەکات، هەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆ هەڵگرتنی هەموو ڕێوشوێنێکی توند بەرامبەر هاتنی ڕۆژنامەنوسان بۆ هەرێمی کوردستان و کۆتایهێنان بە ڕێوشوێنانەی کە مافی زانیاری و ئازادی کاری میدیایی لەکەدار دەکات.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی ڕەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.
تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن کراوە.
میترۆ 7 ڕاپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە
بە پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ
بەشی تۆمار: 07708079999
پێگەی میترۆ: www.metroo.org
#13-03-2018#