11ی مارس\20ی ڕەشەممە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی #شەمزینان#-ی #جۆلەمێرگ# بەره و مەیدانەکانی سیرۆ و گومبەت-ی سەر بە هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری کرد. 14ی مارس\23ی ڕەشەممە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بەشێکی هێزەکانی لە هەرێمەکە کشاندەوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 19:30 و 20:30 بە ئۆبوس و هاوەن بناری گردی سیرۆ و هەرێمی گەلیی ڕەش-ی بۆردومان کرد. فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەریش بۆمبارانی بناری گردی سیرۆ، هەرێمی گەلیی ڕەش و بناری ئەڤلکۆڤی-یان کرد. کاتژمێر 22:00 هێزەکانی داگیرکەر بە پشتگیریی کۆپتەرەجەنگییەکان-ی جۆری کۆبرا سەربازەکانی بۆ گردی سیرۆ، گردی ماسیرۆ و گردی پارتیزان گواستەوە و چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی لەوێ بەرفرەوان کرد.
15ی مارس\24ی ڕەشەممە سەربازانی داگیرکەر ویستیان خۆیان بگەیەننە گردی پارتیزان و دۆڵی ماسیرۆ. لەنێوان سەربازانی داگیرکەر و هێزەکانمان شەڕ ڕوویدا. هاوکات فڕۆکەجەنگییەکان بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد.[1]
#15-03-2018#