هاوڵاتیانی سەربەرز
ئێمە لە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، بەتوندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر #عەفرین#، ئەم پەلاماردان و هێرشە کە بووەتە هۆی شەهیدکردنی دەیان کەسی مەدەنی لە خەڵکی ناوچەکە و لەهەمانکاتیشدا بووەتە هۆی وێرانکردنی ناوچەکە و قوڵکردنەوەی پشێووی و ئاڵۆزی و ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە.
ئێمە لە هاوپەیمانی پێشتریش ڕامانگەیاندووە، چارەسەری پرسەکان ناکرێت لە ڕێگەی هێز و توندوتیژییەوە بێت، بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە هێرش و پەلاماردانی سەر عەفرین ڕاگیرێت، هەروەها داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکان و خەمخۆرانی مافەکانی مرۆڤ، ڕێگری بکەن لە تاوانکاری زیاتر و بەخێرایی بەدەم خەڵکی ناوچەکەوە بچن تا کارەساتی مرۆیی زیاتر ڕوونەدات، هەروەها داواکارین لە حکومەتی هەرێمیش پەلەبکەن لە وەی هاوکاری و پێداویستی دابین بکەن بۆ بەدەمەوە چوونی خەڵکی ئاوارە و دابینکردنی هاوکاری پزیشکی بۆ بریندارەکان.
سەربەرزی بۆ خەڵکی کوردستان
ئارامی و سەبوری بۆ کەسوکاری قوربانیان
شادبێت ڕۆحی شەهیدان
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
#19-03-2018#