باسنێ مەڵبەندی ناحییەی #سیوەیل# ە 39کم لە #چوارتا# وە دورە لە ڕۆژهەڵاتەوە گوندەکانی (موسەک و تیمار)، لە ڕۆژاوایەوە (ڕەشەکانی و دارەبەن)لە باکوورییەوە #سیرێ# و لە باشوورییەوە گوندەکانی (بێورێ و گۆمڵێ)یە
لە ساڵی 1955وە ناوەندی کارگێڕی ناحییەی سیوەیلە
ناوی (باسنێ)لە ڕەشەبا و مێروی #سن# وە هاتووەچونکە (با و سن)ی زۆر بووە.
بەپێی هەندێک لە گۆڕستانەکانی مێژووی درووستبوونی ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام.
باسنێ لەناو گوندەکانی سیوەیلی تەخت دایە و زیاتر لە1500دۆنم زەی #بەراو# و 10000هەزار دۆنم زەوی #دێم# و باخی هەیە، ڕوبەرێکی زۆری زەوییەکەی باخی میوە و گوێز و ڕەزە،
بەو پێیەی کە لە بناری کێوی #گمۆ# دایە لە سەرچاوەی ئاوی هەزارکانییەوە بڕێکی زۆر ئاو بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵی پێدەگات
لە ساڵانی چلەکانی ڕابردودا نزیکەی (100) ماڵی تێدا بووە
بەڵام بەهۆی هەژارییەوە بەشێکیان چونەتە سنووری #بازیان# و گوندەکانی (باڵاجۆ و بەگەجان)یان درووستکردووە
لە سەر ژمێری ساڵی 1957 (267)کەسی تیابوە
لە سەر ژمێری ساڵی 1977 (1230)کەسی تیابوە
لە ساڵی 2009 (148)کەسی تێدا ژیاوە
بەدەر لە دیوانی ناحییە مەخفەری پۆلیس و بنکەی تەندرووستی و قوتابخانەی لێ بووە.