گوندێکە سەربە شارەدێی #سیتەک# لە شارۆچکەی #چوارتا# لە پارێزگای #سلێمانی#.
$بارودۆخی بزەینان$
ئەم دێیە تەواو فەرامۆشکرابوو لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە. ڕێگاوبان، کارەبا و، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکرابوو. ئێستا بەپشتیوانی ڕێکخراوە خێرخواکان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم، ڕێگاوبانی بۆکراوە و بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ ماڵان.
$بەروبوومەکانی بزەینان$
گەرچی ناوچەکە زۆر شاخاویی و بەردەڵانە، کەچی پڕە لە میوەی بەتام و بەرهەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر. لەو میوە و سەوزانەی لە بزەینیاندا هەن: هاوینە:
=KTML_Green=هەڵووژە=KTML_End=
=KTML_Green=ترێ=KTML_End=
=KTML_Green=مزرە سێو=KTML_End=
=KTML_Green=هەرمێ=KTML_End=
=KTML_Green=هەنجیری کێوی (ڕەش)=KTML_End=
=KTML_Green=قەیسی=KTML_End=
=KTML_Green=بەڵاڵووک=KTML_End=
=KTML_Green=گۆیژ=KTML_End=
هەروەها بێستانی کاڵەک و جۆری میوەی تریشی وەرزانە تێدا دەچێنرێت.
زستانە: بەڕوو هەموو ئەم میوانە بە وشکی بۆ شەوچەرەی زستان ساڵانە بەرهەمهێنراون.
بەروبوومی ئاژەڵیشی زۆرە. دۆ، کەشک و، بەرهەمە کوردەوارییەکانی تر لە بزەیناندا بوونی هەبووە.
$گرنگی بزەینان$
ئەم دێیە بەهۆی هەڵکەوتن و دروستبوونی لەم ناوچە شاخاوییەدا، بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی کورد، پەنایەکی گرنگ بووە بۆ پێشمەرگەکان. دەستی ڕژێمی بەعسییەکان و جاشە خۆفرۆشەکانی نەگەیشتۆتێ هەتا کاتی ڕووخانی لە ساڵی 1988 دا.
$جوگرافیا$
بزەینان لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی نۆدێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی وێڵەی شارباژێڕ و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاڵەسیاوی سەروو.
ناودارەکانی بزەینیان
=KTML_Bold=حاجی احمەد ناسراو بە ئەحمەد بچکۆل=KTML_End=
=KTML_Bold=کوێخا عارف=KTML_End=
=KTML_Bold=حاجی عبدوڵا ئەحمەد بچکۆل ناسراو بە عەبە کەچەڵ=KTML_End=
ناسراوەکانی گوند
=KTML_Red=شەهید کەریم عبدوڵا ناسراو بە کەریمە سور=KTML_End=
=KTML_Red=خوالێخۆشبوو جەوهەر عەبدوڵا=KTML_End=
=KTML_Red=بەکری حاجی ڕەحمان=KTML_End=
=KTML_Red=جەزا حاجی عەبدوڵا ناسراو بەجەزای سایەق=KTML_End=