دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
زیاتر لە 76 هەزار گەشتیار بەبۆنەی جەژنی #نەورۆز#ەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێتژمارەکە لە بەرز بوونەوەدایە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتو گوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە پێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمە لە خوار و ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر تاوەکو 20ی ئازار 76 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
وتیشیژمارەکە لە بەرزبونەوەدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئامارێکی فراوانی هاتنی گەشتیار ڕادەگەیەنین لەگەڵ ئه و ئاسانکارییانەی بۆ گەشتیارانکراوە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار وتیشیداخستنی ڕێگەی کەرکووک_ هەولێر کاریگەریی کردووەتە سەر هاتنی گەشتیار و بەوەی گەشتیارانی خوار و ناوەڕاستی عێراق کە بە ڕێگەی وشکانی سەردانی پارێزگای هەولێر دەکەن ڕێگایان دوورکەوتووەتەوە.
رۆستی ئاماژەی بەوەشدا، دەستەی گەشتوگوزار کارئاسانی تەواوی کردووە بۆ هاتنی گەشتیار و چەندین دیدار لەگەڵ کۆمپانیاکان لە خوار و ناوەڕاستی عێراق ئەنجامدراوە بۆ هێنانی گەشتیار و ئەمەش کاریگەریی هەبووە.[1]
#22-03-2018#