ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەڤەری شەمزینانی باکوری کوردستان و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا زانیاری دا.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
$ئۆپەراسیۆنی شەمزینان$
ڕۆژی 23ی مارس\3ی خاکەلێوە، سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی گۆڤەندێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جۆلەمێرگ بە پشتیوانیی کۆپتەری جۆری کۆبرا، سەربازەکانی بە کۆپتەری سکۆرسکی ناردۆتە هەرێمەکە و ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی دەستپێکردووە. ڕۆژی 26ی مارس\6ی خاکەلێوە کۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا لەنێوان کاتژمێر 23:00 و 00:00دا گوندی هەرگووش و ناوچەی دەریێ پان-یان بۆمباران کرد. لە لایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 22:00 و ڕۆژی 27ی مارس\7ی خاکەلێوە کاتژمێر 6:30 سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەی مام ڕەشۆ-ی بە هاوەن و ئۆبوس تۆپباران کرد.
$هێرشی ئاسمانی و بۆردومان$
ڕۆژی 26ی مارس\6ی خاکەلێوە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. له و چوارچێوەیەدا: فڕۆکەجەنگییەکان لەنێوان کاتژمێر 20:00 و 21:00دا، ناوچەکانی کوزینە و دۆڵی زارگەلی-ی هەرێمی قەندیل، ناوچەی کەڤۆرکێ-ی هەرێمی خواکورک، ناوچەی چەمچۆ، ئەشکەوتی برینداران، وەرخەلێ و ساجا-ی هەرێمی زاپ-یان بۆردومان کرد. هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی 27ی مارس\7ی خاکەلێوە فڕۆکەجەنگییەکان بۆمبارانی گوندی کۆکەرێ و ئەشکەوتی برینداران-ی هەرێمی زاپیان کرد.
#27-03-2018#