بەپێی ئامارەکانی سایتی (تانکەر تراکەرز) کە تایبەتە بە بەدواداچونی هەناردەو فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی کەشتیەوە) بڵاویکردۆتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کوردستان لە مانگی ئازاردا (1/3/2018 تا 1/4/2018) ڕۆژانە بڕی (324 هەزار 496) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە ڕەوانەکردووە، بەو پێیەش کۆی گشتی دەکاتە(10 ملیۆن و 148 هەزار و 319)بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیلی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا (69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە (10 دۆلار) کەمتر دەفرۆشرێت، (هەروەک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی) بەو پێیەش کۆی داهاتی نەوتی هەرێم مانگی ئازاری هەرێم کە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319) بەرمیل بووە دەکاتە (599 ملیۆن دۆلار) دۆلار کە دەکاتە (718 ملیار دینار)ی عێراقی، خۆ ئەگەر لەو داهاتە (200 ملیار) دیناریشی بۆ خەرجی بڕوات ئەوا (518 ملیار دینار) دەمێنێتەوە لەگەڵ (317 ملیار دیناری) بەغدا و (120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و (25 ملیار دیناری) ئەمریکا دەکاتە (980 ملیار دینار) کە کۆی موچەی موچەخۆران بە موچەی تەواوەتیەوە (897 ملیار دینار)ە بەو پێیەش حکومەت دەتوانێت تەواوی موچەش بدات و مانگانەش بڕی (83 ملیار دینار)ی بۆ دەمێنێتەوە.
(... بە داهاتی نەوت و پارەی بەغداد و داهاتی ناوخۆ و پارەکەی ئەمریکا، کە کۆی گشتی دەکاتە 980 ملیار دینار، بە ئاسانی بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەکات و زیاتر لە 83 ملیار دیناریشی زیاتر دەبێت..)
راپۆرتەکەی سایتی(تانکەر تراکەرز) ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئیسرائیل کڕیاری سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستانە و (رۆژانە 130 هەزار و 721 بەرمیل)نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت کە 40%ی کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.لەدوای ئیسرائیل یۆنان لەپلەی دووەمی کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمدا دێت کە ڕۆژی(87 هەزار و 236)بەرمیل دەکڕێتەوە کە دەکاتە (26.88%)ی کۆی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم.لەدوای یۆنانیش کرواتیاش لە پلەی سێیەمی کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا دێت و ڕۆژانە(42 هەزار و 94) بەرمیل، واتە 12.97%ی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان دەکڕێت.[1]
#31-03-2018#