له کاتێکدا کە گەلانی مێسۆپۆتامیا و گەلانی کوردستان لە قۆناغێکی مێژووییدا دەربازیان دەبێ، جەژنی گەلیی ئاسوری، سوریانی و کلدانی و هەموو پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لە هەر چوارپارچەکانی کوردستان پیرۆز دەکرێ.
هەموو ساڵێک گەلی کرستیان، بە تایبەت پەیڕەوانی مەزهەبی کاتۆلیک، لە یەکەم ڕۆژی یەکشەمی سەرەتای وەرزی بەهاردا وەکو ڕۆژی (قیامەت ڕەبوون) پاسکالیا جەژن دەگێڕن و پیرۆز دەکەن.
ئەمساڵ ئەم ڕۆژ و جەژنە لە قۆناغێکی مێژووییدا بەسەر گەلانی کوردستاندا تێدەپەڕێ. ئەم ماوەیە قۆناغێکە بۆ گەلانی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە هەموو چین و ئەتنیکە جیاوازیەکانیەوە چارەنووسسازە. دەوڵەتی تورک و بە هاوکاره چەپەڵەکانی خۆیەوە (#داعش#، ئەلنوسرە، ئەلقاعدە) لە هەر ناوچەیەک هێرش دەکاتە سەر کوردستان. ئەمڕۆ 72 ڕۆژە هێرشی سەر دەڤەری عەفرین بەردەوامە. خەڵکەکەمان بە خۆراگری و لە بەرامبەر نەژادپەرستی و تیرۆری دەوڵەتی تورک و چەتە هاوکارەکانی (داعش، ئەلنوسرە، ئەلقاعدە) و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی تر و دژی مرۆڤایەتی، لەسەر خاکی خۆی و بە تایبەتیی لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەرخۆدان و بەرەنگاریەکی بێ هاوتا ئەنجامدەدەن.
شۆڕشی گەلان لە دژی ستەمکاریی، کە گەلانی کورد، ئاسوری سوریانی کلدانی، عەرەب، ئەرمەنی ئەوانی تر لە باوەشدەگرێ و لە تەواوی جیهان دەنگی داوەتەوە. لەم ڕۆژگارە مێژووییەدا پیرۆزکرنی جەژنەکانی پۆسکاڵ _ قیامەت هێزێکی گەورە و ئیرادەیەکی بەهێزتر دەداتە یەکێتیی و بەرخۆدان و بەرەنگاریی هاوبەش لە پێناو دامەزراندنی جڤاکێکی یەکسان و بەیەکەوەژیانێکی ئاشتیانە و بەختەوەرانە.
ئێمە لە #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# ک ن ک، بە گەرمی جەژنیی پۆسکال لە تەواوی باوەڕمەند و پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی و هەموو گەلانی کوردستان و تەواوی جیهان پیرۆز دەکەین.
هیوادارین کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
#01-04-2018# برۆکسل