بەپێی ئامارەکانی سایتی (تانکەر تراکەرز) بڵاویکردوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاردا (1/3/2018 تا 1/4/2018) ڕۆژانە بڕی (324 هەزار 496) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە ڕەوانەکردووە، بەو پێیەش کۆی گشتی دەکاتە(10 ملیۆن و 148 هەزار و 319)بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا (69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە (10 دۆلار) کەمتر دەفرۆشرێت،بەو پێیەش کۆی داهاتی نەوتی مانگی ئازاری هەرێم کە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319) بەرمیل بووە دەکاتە (600ملیۆن دۆلار) دۆلار کە دەکاتە (718 ملیار دینار)ی عێراقی، خۆ ئەگەر لەو داهاتە (200 ملیار) دیناریشی بۆ خەرجی بڕوات ئەوا (518 ملیار دینار) دەمێنێتەوە لەگەڵ (317 ملیار دیناری) بەغدا و (120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و (25 ملیار دیناری) ئەمریکا دەکاتە (980 ملیار دینار) کە کۆی موچەی موچەخۆران بە موچەی تەواوەتیەوە (897 ملیار دینار)ە بەو پێیەش حکومەت دەتوانێت تەواوی موچەش بدات و مانگانەش بڕی (83 ملیار دینار)ی بۆ دەمێنێتەوە.[1]
#01-04-2018#