هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# کوژرانی 20 سەربازی سوپای تورکی لە چەند چالاکییەکدا لە باکوری کوردستان ڕاگەیاند و فڕۆکەیەکی سیخوڕیش خراوەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە چەند چالاکییەکی جیادا لە باکوری کوردستان 20 سەربازی سوپای تورک کوژراون.
هەپەگە باسی لەوە کردوە: لە ساڵیادی هەفتەی قارەمانێتیدا، گەریلاکانمان ڕۆژی 30ی ئازار لە نزیک گوندی گردارا-ی ناوچەی چیاڕەش-ی سێرت، لە دژی سەرباز و کۆنتراکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەنداوی ئلسوو، چالاکییەکی بەرفرەوانییان ئەنجامدا و گردەکە کۆنتڕۆڵ کرا و هەموو سەنگەرەکان تێکدران.
هەپەگە دەڵێت: لە نزیکەوە گورزی کوشندە له و گردە درا کە یەکینەکانی دوژمنی لێ جێگیربووبوون، لە ماوەی 5 خولەکدا گردەکە بەتەواوی لە لایەن هێزەکانمان کۆنتڕۆڵ کرا، ئه و هێزانەی ئێمە کە خۆیان گەیاندە سەر گردەکە، سەنگەرەکانی دوژمنیان یەک بە یەک تێکدان.
لە لێدوانەکە هاتوە: هێزەکانمان چوونە سەر 10 تەرمی دوژمن و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و پێداویستیی سەربازیدا گرت، لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا 15 سەربازی دوژمن کوژراون، زیاتر لە 10 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
هەپەگە ئەوەشی وتووە: دەست بەسەر چەک و جبەخانەدا گیرا و ئه و پێداویستییە سەربازییانەی کەوتوونەتە دەستی ئێمە، بریتین لە 2 چەکی G3 و 5 مەخزەنی فیشەکی ئه و چەکانە و هێلەگێکی هێرش و 2 چەکی کڵاشینکۆفی AK-47 و ژمارەیەکی زۆر پێداویستیی سەربازی و چەکێکی A4 تێکشکێنرا.
هەر لە لێدوانەکەدا هاتووە: هەروەها هێزەکانمان ئاگریان لە چەکێکی قورسی A4 بەردا و لەناویان برد، سوپای تورکی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، لە ماوەی کاتژمێرێکدا بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا، بە کۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە هەرێمی سەرحەد بەڕێوەدەچێت، هێزەکانمان ڕۆژی 3ی نیسان لە سەربازگەی سەرێکانی-ی ناوچەی بازید-ی ئاگری، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی جۆری connect کە سەربازی تێدابوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە نزیکەوە گورزیان لە ئۆتۆمبێلەکە دا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
هەپەگە باسی لەوەش کردوە: ڕۆژی 3ی نیسان هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە تەپێ خوەدێ لە ناوچەی ئادلبەگ-ی هەرێمی شەمزینان-ی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا چوار سەربازی دوژمن کوژران و ڕۆژی 4ی نیسان-یش هێزەکانمان هەر لە تەپێ خوەدێ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا. ئەوەی ڕوون بووەتەوە سەربازێکی دوژمن کوژراوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی 2ی نیسان هێزەکانمان لە مەیدانی تەپێ کورۆشینۆ-ی ناوچەی قلابانی شرناخ، لە دژی فڕۆکەیەکی سیخوڕی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ئه و فڕۆکە سیخوڕیە کە بە درۆن ناسراوە و کامێرای پێوەیە، خرایە خوارەوە.[1]
#04-04-2018#