بەڕێز / کاک مەسعود بارزانی
بەڕێز/ کاک نێچیرڤان بارزانی
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی کتوپری کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەناوی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە، پرسه و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابتان و تەواوی کەسوکارو ئەندامانی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین. خۆمان بە هاوبەشی خەم و پرسەتان دەزانین. لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریتان بداتەوه و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت و ڕۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#02-04-2018#