بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی کاکە دلۆڤانی کوڕی کاک ئیدریسی ڕەحمەتیمان پێگەیشت کە بە نەخۆشییەکی لەناکاو گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی هێژامان کاک مەسعود بارزانی و هەڤاڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی و خوشک و برایانی و تێکڕای ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێکڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەکەین.
لەدەستدانی کاکە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی کاک ئیدریسی ڕەحمەتیمان بیردێنێتەوە و کۆستێکی ناوەخت و خەسارەتێکی گەورەیە.
کاکە دلۆڤان ڕۆڵەیەکی بە ئەمەکی بنەماڵەی تێکۆشەری بارزانی و خەباتکارێکی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف کرد و هاوکارێکی ماندوونەناس و بەتوانای ڕایکردنی ئەرکەکانی جەنابی سەرۆک و هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تکاکارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و، ئەمە دوا کۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و کارەساتدیدەیە بێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#02-04-2018#