هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# ڕایگەیاند، کە لەناو سنورەکانی باشوری کوردستان 12 سەربازی سوپای تورک لە چالاکی گەریلاکاندا کوژران.
کەمێک پێش ئێستا هەپەگە لەسەر چالاکی گەریلاکان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا لەناو سنوری باشوری کوردستان زانیاری بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی 6ی نیسان گەریلاکان لە سنوری خواکورک سەربە سیدەکان لە دژی سەربازانی سوپای تورک لەناو باشوری کوردستان چالاکییەکان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 10 سەرباز کوژراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە: ڕۆژی 7ی نیسانیش لە سنوری لۆلان گەریلاکان چالاکیەکی دیکەیان ئەنجامدا و له و چالاکیەشدا دوو سەربازی دیکە کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.[1]
#07-04-2018#