ئەگەر کەر نەهاتە بەر باری؛ دەبی باری ببەیە بەر کەری
ئەگەر کەر نەچووە لای بار، بار بێنە بۆلای کەر.
کەر: ئاژەڵێکی چوارپێیە، کورد لە مێژە ناسیویەتی، بۆ بارگواسنەوە و هاتوچۆ بەکاری هێناوە، بار: مەبەست لەو کەلوپەل یان کاڵایانەیە کە بە پشتی کەر دەگوێزرێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر کەسێک بۆلای تۆ نەهات، تۆ بۆلای بچۆ و خزمایەتی و کەسایەتی لەگەڵ نوێ بکەرەوە[1].