#هەپەگە# کوژرانی هەشت سەربازی سوپای تورک-ی لە #شرناخ# و #جولەمێرگ# ڕایگەیاند.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراێکدا ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی لە شرناخ و جولەمێرگ لە 7ی ئەم مانگەدا ئاشکراکرد.
لە ڕاگیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال و شەهید بەستا-دا، گەریلاکانمان لە لە سنووری شرناخ، لە چالاکییەکدا گورزێکی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاندووە، کە لە ئەنجامیدا دوو سەربازی تورک کوژراون، دوای چالاکییەکە سوپای تورک ناوچەکەی بە هاوان و چەکی قورس بۆردوومان کردووە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ 7ی نیسان، گەریلاکانمان لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ، لە دژی سوپای تورک لە گردی عەلی شێر چالاکییان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا ئەوەی ئاشکرابووە شەش سەربازی تورک کوژراون.
هەپەگە ئاماژەی بە چالاکییەکی گەریلاکان لە سنووری باشوری کوردستان کردووەو کوژرانی چەند سەربازێکی ڕاگەیاندووە، بەڵام وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ژمارەی کوژرا و بریندارەکان ئاشکرا نەبووە.[1]
#08-04-2018#