ڕۆژی 3ی نیسان\14ی خاکەلێوە کاتژمێر 16:40 هێزەکانمان لە نزیک گوندی هاجانا لەنێوان سەربازگەی ملکا و ناوچەی پاسووری #ئامەد# لە دژی یەکینەیەکی کۆنترا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بەسەرکەوتوویی لە ئۆتۆمبێلی کۆنترا درا و 4 کۆنترا کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیای داگیرکەر، کۆنترا کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دوورخستەوە، دواتر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هەرچەندە سەربازەکان بە پشتگیریی فڕۆکەی سیخووڕی دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، بەڵام هێزەکانمان لە دژی ئەوان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئەوەندەی ڕوون کرایەوە سەربازێک کوژرا، چەندین سەربازیش بریندار بوون. ئۆپەراسیۆنەکە له و ڕۆژەدا پاشەکشەی کرد، بەڵام ڕۆژی 5ی نیسان\16ی خاکەلێوە لە هەرێمی شەهید ناڤدار و شەهید کاوە بە بەرفرەوانی بەردەوام بوو.
ڕۆژی 6ی نیسان\17ی خاکەلێوە کاتژمێر 12:30 لە هەرێمی لیس-ی پاسوور لەنێوان هێزەکانمان و سەربازانی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا. لە شەڕی ڕووبەڕوودا 2 سەرباز کوژران، دەیان سەرباز و کۆنترا-ش بریندار بوون. لە دوای شەڕ سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە هەرێمەکە دەرخست. سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە وشکانییەوە ناتوانێ پێشڕەوی بکات، لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر 14:30 بە چەندین کۆپتەر هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆمباراندا 2 هاوڕێمان شەهید بوون. لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 8ی نیسان\19ی خاکەلێوە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری لە هەرێمەکە پاشەکشەی کرد.
$ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان وەهایە:$
ناسناو: ڕەشیت ئاگری
ناو و پاشناو: توونجای سینئۆگلو
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک - باوک: بیرگول - مەهمەت شاکیر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئامەد\6ی نیسان 2018
ناسناو: شەڕڤان ئازادی
ناو و پاشناو: عومەر کایا
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک - باوک: گولسەهەر - ڕەسوول
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئامەد\6ی نیسانی 2018[1]
#10-04-2018#