کارکردن بۆ دیاریکردنی ڕێژەی نوێی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە خەریکە تەواودەبێت و، ئەمڕۆ یان سبەی سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو دوو وەزارەتەش ڕادەگەیێندرێت.
جەلال شێخ کەریم، بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند: بۆ دەستکاریکردنی ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی دارایی و پێشمەرگە و ناوخۆ پێکهێنراوە، چەند پێشنیازێکی جیاواز بۆ دەستکاریکردنی پاشەکەوت خراونەتەڕوو و ئەمڕۆ یان سبەی پرسەکە بەتەواوی یەکلایی دەکرێتەوە.
کۆتایی مانگری ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا کرد و سیستەمێکی نوێی ڕاگەیاند، بەپێی سیستەمە نوێیەکەش کە تەنیا پلەباڵاکان ناگرێتەوە، پاشەکەوتی مووچە لەنێوان 10% بۆ 30 دەبێت. ئەوکات باسی پاشەکەوتی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ نەکرا.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە مانگی دووی ساڵی 2016 وە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە فەرمانبەران دەکات، بەڵام پاشەکەوت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2017 وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی نەگرتەوە.[1]
#11-04-2018#