ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا زانیاری نوێی دا:
چالاکییەکان لە گردی لێلکان-ی باشووری کوردستان
10ی نیسان\21ی خاکەلێوە کاتژمێر 12:30 هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکیا کە گردی لێلکان-ی باشووری کوردستانیان داگیرکردووە، چالاکییەکانیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا گورزی توند لە دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 14:40 هێزەکانمان لەسەر گردی لێلکان لە دژی سەربازەکانی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
11ی نیسان\22ی خاکەلێوە کاتژمێر 9:30 هێزەکانمان لە گردی لێلکان دیسان هێرشیان کردە سەر دوژمن. لەم چالاکییەدا گورزی بەهێز لە سەنگەرەکانی دوژمن درا کە لەسەر گردەکە بوون. هەروەها لە سەنگەرێکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
لە #بەدلیس# 2 سەرباز کوژران
10ی نیسان\21ی خاکەلێوە کاتژمێر 12:30 لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە مەیدانی مێرگەلۆ-ی ناوچەی شێخ جومە-ی بەدلیس جموجۆڵیان دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا. هێزەکانمان ئێوارەی هەمان ڕۆژ کاتژمێر 20:30 لە دژی هەمان یەکینە لە دۆڵی شەهید ئادل چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
چالاکیی گەریلا لە سلۆپی
1ی نیسان\12ی خاکەلێوە هێزەکانمان لە دژی هێڵێکی ناوەندی بەهێزکردنی وزە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ڕاگرێکی هێڵەکە ڕووخێندرا.[1]
#11-04-2018#