هێلین کچێکی کریستیانی دانیشتووی گوندی کۆند کۆسایە لە شاری #دهۆک#، ئەو لە تەمەنی سێ ساڵیدا بەهۆی شاڵاوی #ئەنفال# بێ دایک و باوک ماوەتەوە و بووەتە تاقانەی ئەنفال.
هێلین تاکە کەسکە لە خێزانەکەی لە شاڵاوی ئەنفال ڕزگاریبووە. دوو وێنە، تاکە یادگارین لە دایکی و باوکی بۆی ماونەتەوە و تەنیا لەڕێگەی ئەو وێنانەوە وێنای سیمای دایکی و باوکی دەکات.
هێلین لەلایەن داپیر و باپیری پەروەردەکراوە و لەگەڵ ئەوان ژیاوە تاوەکو ژیانی هاوژینی پێکهێناوە. ئەو دەڵێ من دایک و باوکی خۆم تەنیا لەو دوو وێنەیە دەناسم، جگە لە وێنەکانیان هیچی دیکەی ئەوانم نەماوە.
لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا هێلین-یان بردووە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت، چونکە نەخۆش بووە، بەڵام کە گەڕاوەتەوە وەکو خۆی دەڵێ دایک و باوکمیان بردبوو و هەموو گوندیان تێکدابوو، دواتر زانیم دایکم لە بەحرکە منداڵێکی دیکەی ببوو و لەگەڵ برایەکی لەخۆم بچوکتر هەموویان بردن و ئەنفالیان کردن.[1]