بەرپرسێکی کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی، لە ڕایگەیاندووە کە کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و پلانیشیان داناوە تا ساڵیکی دیکە وەبەرهێنانیان بەرز بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11\4\2018، موحەمەد موبەزین، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای دانە گاز، ماڵپەری (بەیانی ئابووری)ی ڕاگەیاندووە، کە پلانیان هەیە تا ساڵی 2019 ڕێژەی دەرهێنانی گاز لە 20% وە بەرز دەکەنەوە بۆ 25%.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای دانە گاز، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەگەڵ کۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم، ڕێکەوتنیان ئەنجام داوە سەبارەت بە فرۆشتنی ئەم گازی سروشتی پێیان، پێشوەختەش بەشێک لە پارەکەیان وەرگرتووە کە برەکەی نزیکەی 14 میلیۆن دۆلاره.
ئاشکراشی کردووە، کە کارکردنییان پەیوەندی بۆ فراوانترکردنی بازنەی بیرە نەوتەکان هەیه، چاوەڕوان دەکرێت کە بەشێک بیرە نەوتییەکان و گاز سروشتییەکان دووبارە نوژەن بکرێتەوە، بە باشتربوونی ئەم بیرە نەوتانەی ڕێژەی وەبەرهێنمان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکەن.[1]
#11-04-2018#