ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# کوژرانی 16 سەربازی سوپای تورکی ڕاگەیاند، کە 14 له و سەربازانە لەناو سنوری باشوری کوردستان کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکانەوە لە باشور و باکوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە لە لێدوانەکەدا ڕایگەیاندوە: ڕۆژی 13ی نیسان لە گردی کۆڤەرتێ لە ناوچەی لیلکان لە باشوری کوردستان، هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای داگیرکەر دوو چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی هەردوو چالاکیەکەدا هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕۆژی 15ی نیسان، واتا دوێنێ هەر لە لیلکان، گەریلاکان لە بنکەیەکی سوپای تورکیان داوە و بنکەکە بە تەواوی ڕوخێنراوە و شەش سەربازیش لەوێدا کوژراون.
لە لێدوانەکەی هەپەگەدا باسی ئەوەش کراوە: ڕۆژی 13ی نیسان لە سنوری سێرت لە باکوری کوردستان هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا، هەروەها لە سنوری باتمان-یش ئەفسەرێک کوژراوە.
هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاندوە: ڕۆژی 23ی ئازار دوای ئەوەی لە بەرزاییەکانی سنوری باتمان سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلا شکستی هێنا، چەکی کیمیایی بەکارهێنا و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهید بوون.[1]
#16-04-2018#