ئەنجومەنی زێری نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، یەدەگی زێری جیهان زیادیکردوە و لەسەر ئاستی جیهانیش عێراق بەنزیکەی 90 تەن، لە پلەی 37دايەو لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی پێنجەمدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی کردوە.
بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی زێری نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی نیسان لە سایتی فەرمی خۆی بڵاویکردوەوه و ڕایگەیاندوە لە مانگی نیساندا یەدەگی زێری جیهان 54 تەن زیادیکردوە، لەمانگی ئازاریشدا بەرزبووەوە بۆ 33 هەزارو 827 تەن.
ئامارەکە ڕونیکردووەتەوە لەسەر ئاستی جیهان لە ناو 100 وڵاتدا، عێراق لە ڕیزبەندی 37دایە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، لە عەرەبستانی سعودیەو لوبنان و جەزائیر و لیبیاوە بە پلەی پێنجەم دێت.
ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندوە عێراق خاوەنی 89.8 تەن زێرە، بۆ دواجاریش لە مانگی نیسانی 2014 دا، عێراق بڕی 15.16 تەن زێری کڕیوە.
لە 23ی کانوونی دووەمی 2014 بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا چەند سکەیەک ڕێز بەکێشی (50-1000) گرام دروست بکات و بە دینار بە مامەڵەکارانی زێر و هاوڵاتیانی بفرۆشێت.[1]
#17-04-2018#