گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە دژی بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورک لە #ئاگری# چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا بارەگاکە بەتەواوی تێکشکێندرا و 20 سەربازیش کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بارەگاکە بووە.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە ئاگری و چەند ناوچەیەکی دیکەی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: سوپای تورک لە قۆناغی نوێی شەڕدا لە بازیدی سەر بە ئاگری، بارەگایەکی سەربازیی نوێی دروستکردبوو، گەریلاکانمان لە قۆناغی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتندا، ڕۆژی 15ی نیسان کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ لە دژی ئەو بارەگایە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا هەموو پێگەکانی سوپای تورک کرانە ئامانج و بارەگاکە بەتەواویی خاپوورکرا.
هەروەها، هاتووە: لە ئەنجامدا 20 سەربازی سوپای تورک کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بارەگاکە بوو، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون و ئەوانی دیکەش چەکەکانیان دانا و ڕایانکرد.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی 18ی نیسان، کاتژمێر 03:55 خولەکی پاشنیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە قاسمخانی سەر بە قەرس چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ڕۆژی 16ی نیسان کاتژمێر 08:00ی سەرلەبەیانی، گەریلاکانمان لە گردی گوزێی سەر بە #شرناخ#، لە دژی گروپێک لە سەربازان و کۆنتراگەریلاکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا هەشت سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
هەپەگە هەروەها ئاشکراشی کردووە: سوپای تورک بە یەکینە نهێنییەکانییەوە لە ڕۆژی 11ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنێکی لە خیزانی سەربە #بەدلیس# دەستپێکردووە، گەریلاکانمان بەو یەکینانەیان زانی و لە دژیان چالاکییان ئەنجامدا، لەو ناوچەیە شەڕ ڕوویدا و گورزی سەخت لە دوژمن دراوە، بەڵام ئەنجامەکانی ئەو شەڕە ڕانەگەیەندرا.[1]
#19-04-2018#