لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئۆفەرێکی ئاسیا سێڵ بۆ ئەندامانی دابین دەکات
توانیمان ڕەزامەندی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ وەربگرین بۆ دابەشکردنی سیم کارتێک بە ئۆفەرێکی تایبەت و نوێ و پڕ خزمەتگوزاری.. بەقسەکردنی کراوە بۆ ئاسیا سێڵ و برَێکی دیاریکراو بۆهێڵەکانی ترو ئینتەرنێت، تەنها بەبڕی 6000 دینار بۆ هەر مانگێک..
بەڵام لە بەر ئەوەی تەنها 500 پێنج سەد سیم کارتی تایبەتمان بەم ئۆفەرە دراوەتێ، ئێمەش ژمارەی ئەندامەکانمان زۆر لەوە زیاترە بۆیە ناچارین تەنها ئەو ئەندامانە بخەینە ئۆفەرەکەوە کە پێناسی 2018 یان نوێ کردوەتەوە یان دەیانەوێت لەم هەفتەیەدا نوێی بکەنەوە..
بۆیە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەش بکەین:
1-وەرگرتنی سیم کارتی نوێ لەرێگای تیمێکی تایبەت بە ئاسیا سێڵەوە دەبێت کە ڕۆژی 15/4/2018 واتە یەک شەممەی داهاتوو دێنە بارەگای لقی سلێمانی سەندیکاو لەوێ فۆرمی تایبەت بە ئەندامان پڕ دەکەنەوە و پەنجە مۆرو وێنەیان دەگیرێت.
2-هەر ئەندامێک (کارا، بەشدار، مەشقکار) دەتوانێت تەنها یەک سیم کارت وەربگرێت.
3-هەر ئەندامێک دەیەوێت بەشدار بێت لە وەرگرتنی ئەو سیم کارتانە دەبێت ڕۆژی یەک شەممە 15/4 پێناسەی (باری کەسێتی یان کارتی نیشتمانی) و پێناسەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی پێبێت.
4-هەر ئەندامێک دەبێت 7.250 حەوت هەزارو دووسەدو پەنجا دینار بدات بۆ سیم کارتەکەو ڕاژەی بەشداری یەک مانگ..
5-سیم کارتەکان لە سەر ناوی کەناڵ تۆمار ناکرێن، بەڵکو لەڕێگەی سەندیکاوە دەدرێن بە کەسە ڕۆژنامە نووسەکان.
6-بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بەم ژمارەی کورد تێل
0533190958
تێل بکەن بۆ بارەگای لقی سلێمانی سەندیکا
رۆژانە لە سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆ تا 6.30 ی ئێوارە
جگە لە پشوە ڕەسمییەکان و ڕۆژانی شەممە و پێنج شەممە
گەڕەکی بەختیاری/ بەرامبەر باخچەی مناڵانی پەری
#08-04-2018#