$باکووری کوردستان$
- ئەنجومەنی پارێزگای چەولیگ ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژانی 30ی نیسان بۆ 14ی ئایار، 26 ناوچەی ئەو پارێزگایە وەک ناوچەی ئاسایشی تایبەت دەناسرێن و هاتووچۆ تێیاندا قەدەغە دەبێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مانگرتن لە کاری کاسبکاران و دوکاندارانی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 15 یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و نوێنەری سەید عەلی خامنەیی لە پارێزگای سنە-ش ڕەخنە لە کەمتەرخەمییەکانی حکومەت لەبارەی کوردستانەوە دەگرێت.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146553/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=رێژەی بارانبارینی ساڵی 2018ی هەموو پارێزگاکان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146553/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- لە گەڕەکی هەڤاڵانی #هەولێر# گەنجێک بە چەقۆ دایک و باوکی خۆی دایە بەر چەقۆ و لە ئەنجامدا باوکی گیانی لەدەستدا و دایکیشی برینداربوو.[1]
- بەشێک لە هەڵگرانی ماستەرو دکتۆر لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە هەولێر گردبوونەوه و داوادەکەن مەرجەکانی پێدانی نازناوی زانستی لەسەر هەڵبگیرێت.[3]
- بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنیت تائێستا هیچ داوایەکی یاسایی لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمارنەکراوە.[3]
- عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند #فەرهاد پیرباڵ# دەستگیرنەکراوە بەڵکو لەسەر داوای بنەماڵەکەی لەشوێنێکی تایبەت دانراوەو پاش “چارەسەری دۆخی دەرونی و جەستەییشی” ئازاد دەکرێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕو پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەدەسە) و سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕویدا.[3]