$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژێر 10:00، #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، نێردرایە بەردەم دادوەر لە دادگای سزای قوورسی ئەستەنبوڵ. داواکاری گشتیی تورک بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە داوای سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد.[2]
- سوپای تورک لە ناوچەکانی جودی و فاراشین لە باکووری کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە بەشداریی چەندین سەرباز و فڕۆکەی جەنگی دەستپێکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149397/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=کاسبکارانی مانگرتووی بانە لەسەر شەقامەکان چادرهەڵدەدەن=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149397/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- مانگرتنی کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نایە 16یەمین ڕۆژی خۆی، مانگرتووان لەسەر شەقامەکان چادریان هەڵداو، و ڕایانگەیاندووە تا گەیشتن بەخواستەکانیان واز لە مانگرتن ناهێنن.[3]
- سەربازێکی کورد بە ناوی محەمەد ڕەزا سالاوەندیان خەڵکی شاری #بیجاڕ# کوڕی عەلی بەخش بەهۆی تەقینەوەی مین لە خاڵی سنووری شاری #سەقز# بریندار بوو.[6]
- دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوەکانی نادر و شەهرام مەجیدیان لەلایەن دادسەرای ئینقلابی ئەو شارە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و ڕەشەبایەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوە زۆرێک لەو پۆستەرانەی کە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دانرابوون شێوێنراون و تێکچوون.[1]
- لە #هەولێر#، بەشێوەیەکی ئەزموونی دەنگدان لە 53 بنکەی هەڵبژاردن دەنگدان بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنیش دەڵێت دەنگدانەکە بۆ دڵنیابوونی حزب و لایەنەکان و چاودێرانی بیانییە.[1]
- تەرمی نووسەر و ڕۆشنبیری کورد، #دانا جەلال# موفتی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149397/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی دانا جەلال گەیشتەوە کوردستان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/149397/0012.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەدان هاووڵاتیی #عەفرین# لە کانتۆنی شەهبا، لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا و هەوڵەکانی ئەو دەوڵەتی بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و باری دانیشتووان، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بڕیارە بۆ پشتگیری لە ناوچەی حەسکیف-ی باتمان و ناوچەی سووری ئامەد کە شوێنەواری مێژوویین و لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەناودەبرێن، لە 20 وەڵاتی جیهان چالاکی بەڕێوەبچن.[3]
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# داخستنی بارەگاکانی لە بەغدا و کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعش لە ئێراق ڕاگەیاند.[5]