ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا، ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز-دا، هێزەکانمان ڕۆژی 28ی نیسان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. له و چوارچێوەیەدا:
هێزەکانمان کاتژمێر 9 هێرشیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەر لەسەر گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ. چالاکییەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و گورزی توند لە دوژمن درا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 2 سەرباز کوژران و 2 ڕەبایەش تێکدران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی هەرێمەکەی کرد.
$لە لێلیکان چالاکی$
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان کاتژمێر 13 لە دۆڵی عەلی درێژ لە مەیدانی لێلیکان-ی باشووری کوردستان لە دژی یەکینەیەکی دوژمن چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
دانی نیوەڕۆ کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردی لێلیکان و گورزی توندیان لێ دان، بەڵام ڕوون نەبوویەوە کە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد.
$ئۆپەراسیۆن لە ئامەد بێ ئەنجام بوو$
22ی نیسان، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە مەیدانەکانی شەهید سەرخوەبوون، شەهید فەرهاد و شەهید ڕەمزی لە ناوچەی لجەی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. 23ی نیسان کاتژمێر 12:30 بە پشتگیریی کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا، بە کۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان لە دەوروبەری گوندی خۆسۆر و لادێی مالا فارقین-ی لجە دابەزاند. هێزەکانی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد و زیانیان بە گوندنشینان گەیاند. ئۆپەراسیۆنەکە لە ئێوارەی 23ی نیساندا بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
25ی نیسان کاتژمێر 6:00 سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە پشتگیریی کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا، بە چەندین کۆپتەری سکۆرسکی سەربازی لە مەیدانەکانی شەهید سەرخوەبوون، شەهید فەرهاد و گوندی خۆسۆر دابەزاند. بەم شێوەیە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی بەرفرەوان کرد. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 12:30 هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆن لە نزیک گوندی خۆسۆر چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 2 سەربازی دوژمن کوژران و 4 سەربازیش بریندار بوون. دواتر یەکینەکەی دوژمن لە مەیدانەکە بڵاوبوویەوە و لە لایەن هێزەکانمان کرایە ئامانج. لە شوێنێکی نزیکەوە گورز لە سەربازانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و 2ی دیکەش بریندار بوون. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان چاودێریی یەکینەیەکی ئۆپەراسیۆنیان کرد، دواتر لە کاتژمێر 17:30 لە نزیک گوندی هۆرسەلێ هێرشیان کردنەسەر. لە 3 قۆڵەوە دەستڕێژی لە یەکینەکەی دوژمن کرا و 2 سەرباز کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، بە کۆپتەری کۆبرا بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد، هەروەها بە کۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان لە هەرێمەکە گواستەوە. 26ی نیسان سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر گوندان و چەندین گوندنشینیان دەستگیر کرد و ئەشکەنجەیان دان. 28ی نیسان ئۆپەراسیۆنی داگیرکەر کۆتایی پێهات و هێزەکانی ئۆپەراسیۆن کشانەوە.[1]
#29-04-2018#